English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی: زۆرینه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دان
2019-11-03 [10:34 AM]

Z.N.A


سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ به‌ ره‌وشی ئێستای عێراق ده‌کات و ده‌شلێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لەناو پەرلەمان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ زۆرینه و زۆربەیان لەگەڵ ماوەنی عادل عەبدولمەهدی دان‌.

د.ڤیان سه‌بری ڕاگەیاند: تا ئێستا کوتله‌ی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقن و ئه‌وه‌ش له‌ بەرانبەر دژایه‌تیی سائیروون و نه‌سرن، به‌ڵام زۆر کوتله‌ رێککه‌وتنیان نه‌کردووه‌ له‌سه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی عادل عەبدولمەهدی، لەم رۆژانە‌ کۆبوونه‌وه‌ هه‌بوو له ‌ماڵی به‌رهه‌م ساڵح له ‌نێوان فه‌تح و فالح فه‌یاز و عامری و نووری مالیکی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتن.

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: تا ئێستا رێککه‌وتنی به‌هێز نییه‌ که‌ لەناو پەرلەمان ده‌نگی زۆرینه ‌بێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیران عێراق و زۆرین ەلەگەڵ مانەوەین.





ئەم هەواڵە 3712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad