English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستی پێ كرد
2019-11-03 [10:52 AM]

Z.N.A


 قایمقامی سۆران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سنووری شاره‌دێی (سیده‌كان)ی سنووری سۆران، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت كراوه‌.
كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامی سۆران له‌ پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/11/2019، ده‌ستمان كرد به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، سیسته‌می دابه‌شكردن زۆر خێرایه‌ و ئومێدمان وایه‌ به‌ زوویی ناوچه‌ی سیده‌كان ته‌واو بكه‌ین، نرخی دیاریكراویش 53 هه‌زار دیناره‌".
باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "چاككردنی ده‌روازه‌ی سۆران گه‌یشته‌ قۆناخی قیڕتاوكردن، به‌ هیوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌گه‌لێكی زۆر به‌پێی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان".
قایمقامی سۆران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو: "لێژنه‌ی چاودێری 21 به‌نزینخانه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان سزا دا، سزادانه‌كه‌شیان به‌هۆی كه‌موكوڕی له‌ كوالێتیی به‌نزین به‌پێی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 31/10/2019، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ سۆران ڕای گه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی نه‌وتی سپی، به‌م نزیكانه‌ش دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سۆران و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات





ئەم هەواڵە 3607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad