English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ ڤیدیۆ... چین فرۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی ده‌خاته‌روو
2019-11-03 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چین فرۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی بۆ راهێنانی جه‌نگی جۆری L-15B پێشكه‌ش كرد، ئه‌و جۆره‌ فرۆكه‌یه‌ش هه‌مان فرۆكه‌ی جۆری L-15 JL-10  ده‌ستكاریكراو بۆ راهێنانی جه‌نگی به‌كار دێت.

له رێكه‌وتی 2ی‌ تشرینی دووه‌م له‌ شاری نانچانگ چین پیشانگایه‌كی گه‌شتی ئاسمانی بۆ گروپی دروستكردنی فرۆكه‌ی چینی Hongdu Aircraft Industry Group" HAIG" ساز كرا.

گروپی " HAIG" فرۆكه‌یه‌كی نوێی جه‌نگی كێش سووك جۆری L-15B خسته‌روو، هه‌مان فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆریL-15 JL-10 په‌ره‌ی پێدراوه‌، فرۆكه‌ی الطائرة L-15 یان L-15A به‌ هاوكاری نوسینگه‌ی داهێنانی روسی یاكۆفلیڤ و كۆمپانیای ئۆكرانی "به‌رگۆرس" دروست كراوه.

راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، فرۆكه‌ی L-15B دوو سه‌رنشین له‌ خۆ ده‌گرێت، بۆ شه‌ڕی سوك و راهێنانی جه‌نگی دروستكراوه‌، به‌پێی ماڵپه‌ڕی تۆپ وار له‌ 3ی ئایاری 2017 نمونه‌یه‌ك له‌م فرۆكه‌یه‌ له‌ نانچانگ پێشكه‌ش كرا.

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ توانای گه‌یشتن به‌ خێرایی 1480 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا هه‌یه‌، 11 خاڵی هه‌ڵواسینی چه‌ك و بۆمبی هه‌یه‌، دوو خاڵی دیكه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌كانی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها فرۆكه‌كه‌ كۆكراوه‌یه‌كی كۆنترۆلكردنی چه‌كی له‌وانه‌ ته‌قه‌مه‌نی ئاراسته‌كراوی هه‌یه‌، رادارێكی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌، به‌ڵام جۆر و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م راداره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad