English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان ھەنگاوێگ لە بەرشەلۆنە دوورە 
2019-11-03 [01:17 AM]

ZNA- ھەولێر



رۆنالد کومان راھێنەری ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەڵێت ، تا یارییەکانی  یۆرۆی ٢٠٢٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بەردەوام دەبم . 

لە دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەنگۆیەکی زۆر ھەیە کە رۆنالد کۆمان یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و راھێنەری ئێستا ھۆڵەندا دەبێتە شوێنگرەوە ڤالڤێردی لە راھێنەرایەتی بەرشەلۆنە . 

لەلای خۆشییەوە کومان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس سپۆڕتی ھۆڵەندی رایگەیاند : بەندێک لە بۆندەکەم لەگەڵ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا ھەیە ئەویش لە حاڵەتی پێشکەش کردنی گرێبەستێک لەلایەن یانەی بەرشەلۆنە ، دەتوانم ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا جێ بھێڵم ، ئەم بەندەش تەنھا بۆ یانەی بەرشەلۆنەیە . 

کومان گووتیشی : بە دڵنیاییەوە لە ئێستادا ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا جێ ناھێڵم و تا یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ تەواو نەبێت ، گرنگی بە ھیچ بۆندێکی دیکەش نادەم . 

کومان راشیگەیاند : لە دوای یۆرۆی ٢٠٢٠قۆناغی ھەڵسەنگاندن ھەیە ، لەوانەیە  ئەوکات بڕیارێکی دیکە بدەم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad