English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڤاج ٩٠ خولەکی لەبەردەم ماوە 
2019-11-03 [01:52 AM]

ZNA- ھەولێر 




لە دوای شکستە قورسەکەی یانەی بایەرن میونشن لەبەرامبەر یانەی فرانکفۆرت لە خولی ئەڵمانی ، زۆرینەی دەنگۆکان بۆ ئەوە دەچن کە بەرپرسانی یانەی باڤاری نیکۆ کۆڤاجی کرواتی لە ئەرکی راھێنەرایەتی دوور دەخەنەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سپۆڕت ١ ، بەرپرسانی یانەی بایەرن میونشن سبەی کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی راھێنەر کۆڤاج لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەشێک لەبەرپرسانی یانەی باڤاری لەگەڵ ئەوەن کۆڤاج بە زووترین کات لە ئەرکەکەی دوور بخرێتەوە ، بەڵام بەشێکیان لەگەڵ مانەوەی ئەو راھێنەرن و دەڵێن پێویستە دەرفەتی زیاتری پێبدرێت تا تیپەکە رێکدەخاتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر ھاتوو کۆڤاج لە یاری داھاتوو لەبەرامبەر یانەی ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی لە چامپیۆنزلیگ سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا ئەوا بە دڵنیایی لە ئەرکەکەی دوور دەخرێتەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad