English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعه‌ فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی بۆمبی فرمێسك ڕێژ ده‌رده‌كات
2019-11-04 [04:49 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعه‌كانی عێراق به‌ناوی قاسم ئه‌لتائی،  له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی فرمێسكڕێژ كه‌ بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌ران و له‌ كارخستنی مێشكی هه‌ندێك له‌ خۆپیشانده‌ران فه‌توایه‌كی ده‌ركردووه‌ و ده‌ڵێت: "بۆمبی فرمێسكڕێژ حه‌رامه‌".

له‌و فه‌توایه‌دا كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌رجه‌عه‌كه‌ی شیعه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ی كارمه‌ندن و به‌رپرسن له‌و كاره‌ شه‌فاعه‌تیان بۆ ناكرێت، جا چ عه‌ره‌ب بن یان كورد، موسڵمان بن یان مه‌سیحی عێراقی بن یان نا، سوننه‌ بن یان شیعه‌، ئه‌وه‌ی فه‌رمان ده‌دات هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌ ژێر هه‌ر ناو و ناونیشانێك بێت. ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ هه‌موو ئۆباڵی لایه‌نه‌ شه‌رعییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ له‌ دنیا و رۆژی دوایی و له‌ رووی عه‌شائیریشه‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌".

ئه‌لتائی داوا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك بۆمبی فرمێسكڕێژی دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا، بایكۆتی بكه‌ن و له‌ هیچ كاروبارێكی دنیایی و كۆڕ و دانیشتنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن و ناویان وه‌ك كه‌سانی قێزه‌ون و ناشیرین بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

ئه‌و فه‌توایه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌هۆی خۆیشاندانه‌كان و دروستبوونی توندوتیژی و ته‌قه‌كردن و به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ، سه‌دان هاووڵاتی عێراق كوژراون و بریندار بوون.

 





ئەم هەواڵە 3859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad