English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشانده‌ران هه‌ڵمه‌تێكی خزمه‌تگوزارییان بۆ چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌یان ده‌ست پێكردووه‌
2019-11-04 [05:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ده‌یان خۆبه‌خش له‌ به‌غدا هه‌ڵمه‌تێكی خزمه‌تگوزارییان بۆ چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا و به‌ خواردنگه‌ی توركی ناسراوه‌ و له‌م دوواییانه‌دا خۆپیشانده‌ران ناوی "چیای ئوحد"یان لێناوه‌ و كردوویانه‌ به‌ باره‌گای خۆیان.

خۆپیشانده‌ران و خۆبه‌خشه‌كان باڵه‌خانه‌كه‌ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ و فه‌رشی سوور له‌سه‌ر زه‌ویی خواردنگه‌ توركییه‌كه‌ راده‌خه‌ن.

ماوه‌ی رابردوو خۆپیشانده‌ران هێڵی كاره‌بایان بردبووه‌ ناو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی هێشتا ته‌واو نه‌كراوه‌و پێشتر له‌ یه‌كێك له‌ نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی خوردنگه‌یه‌كی توركی تێدا بووه‌. هه‌روه‌ها به‌ هه‌وڵی خۆیان ئاوی سارد و گه‌رمیان بۆ باڵه‌خانه‌كه‌ دابینكردووه‌.

ئه‌و شوێنه‌ باڵەخانەیەکی تەواو نەکراوه‌ لە ناوەڕاستی بەغدا و بەسەر ناوچەی سەوزدا دەڕوانێت، بووەتە جێگەی سەرنج لە کاتی خۆپیشاندانەکان، ماوەی هەفتەیەکە ئەو باڵەخانەیە لەلایەن گەنجانی ناڕازییەوە چۆڵ نەکراوە بە قەڵای خۆپیشاندانەکانی دەزانن، ئێستا بووەتە هێمای نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق.

باڵەخانەکە لە ساڵی 2003ـەوە بەجێهێڵدراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە، بە چێشتخانەی تورکی ناسراوە، بەڵام ئێستا ناوی چیای ئوحدی لێنراوە.

ئەم باڵەخانە تەواو نەکراوە 14 نهۆمییە بووەتە هێمای دیاری خۆپیشاندەرانی بەغدا، هەر لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە گەنجانی چوونەتە ناوییەوە و ئامادەش نین چۆڵی بکەن.

باڵەخانەکە بەشێوەیەك هەڵکەوتووە، بەسەر ناوچەی سەوزدا دەڕوانێت، بۆیە هێزە ئەمنییەکان زۆر هەوڵیاندا له‌ خۆپیشانده‌ران چۆڵی بكه‌ن، بەڵام نەیانتوانی.

گه‌نجێكی خۆپیشانده‌ر به‌ناوی عه‌لی خادیم، ده‌ڵێت: "چێشتخانەی تورکی بۆ ئێمە وەك ماڵی لێهاتووە، 6 رۆژە لێرەین و نەچووینەتەوە لای کەسوکارمان، خۆمان نه‌شووشتووه‌، چۆڵی ناکەین تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن".

گەنجانی خۆپیشاندەر بە گوتنەوەی درووشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای عێراق و هەندێکجاریش بە گۆرانی و سەماوە، درێژە بە مانەوەیان لە باڵەخانەکدا دەدەن و بە قەڵای خۆیانی دەزانن.

جاسم محه‌مه‌د، خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌یه‌ و له‌ باره‌ی "قه‌ڵاكه‌" ده‌ڵێت: "چێشتخانەی تورکی بووەتە قەڵای ئێمە، لێی ناکشێینەوە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لێرەین، هەموو شتێك لە خواردن و خواردنەوە و پێخەف بۆمان دێتە ئێرە".

باڵەخانەکە بووەتە هێمای نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی عێراق، لە ساڵی 2003ەوە بەجێهێڵدراوە و تا ئێستا تەواو نەکراوە، بە چێشتخانەی تورکی ناسراوە، بەڵام ئێستا ناوی چیای ئوحدی لێنراوە.





ئەم هەواڵە 1207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad