English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك : ئەگەری زۆرە ئەیاد عەللاوی ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق
2019-11-04 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەگەری زۆرە ئەیاد عەللاوی ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق و چانسی لە هادی عامری زیاترە بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.

 

ئەمشەو (یەکشەممە 3-11-2019) موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق  رایگەیاند، باسێک و هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەللاوی ببێتە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. 

 

خۆپیشاندانەکانی عێراق 10 رۆژە دەستیان پێکردووەتەوە و خۆپیشاندەرانیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن، موسەننا ئەمین دەڵێت "ئەگەر بەراورد لەنێوان هادی عامری و ئەیاد عەللاوی بکەین، بێگومان دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ ئەیاد عەللاوی زیاترە و لەلایەن خۆپیشاندەران و پەرلەمانیش هەمان بۆچوون و ئەگەر گونجاوترە".

 

سەبارەت بە دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ هادی عامری، ئەو پەرلەمانتارەی کورد لە پەرلەمانی عێراق گوتی "دەرفەتی بوون بە سەرۆکوەزیران بۆ هادی عامری زۆر کەمە و رەنگە بڵێم کە هەر دەرفەتی نەبێت ببێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبەرئەوە هادی عامری لەسەر حوکم بێت و لەسەر حوکم نەبێت کەسێکی گرنگ و خاوەن بڕیاری ئەو حکومەتەی ئێستایە".

 

.ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیی عێراقە و لە ساڵی 2004 سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.





ئەم هەواڵە 1336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad