|
نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى رووداو و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوو ، پێمان دەڵێن كە ئیتر كاتی ئەوەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بە ستراتیژی و دیپلۆماسی خۆیدا بچێتەوە و هەوڵەكانی بۆ یەكبوونی نەتەوەیی لەلایەك و لەلایەكی تر كاری لۆبی كردن لە وڵاتانی دونیا چر بكرێتەوە و هەروەها لە ناوەندە جیهانییەكان كار بۆ ئەوە مافە بكرێت كە دەوڵەتبوونی كوردستان ، چونكە تەنها لە چوار چێوەی دەوڵەتێك دەتوانرێت ، لە هەرٍەشە و مەترسیی داگیركەران شوناس و دەستكەوتەكان پارێزراو بن .گەلی کورد هه‌تا ئێستا چ به‌رگریی له خۆی ده‌کات و چ بانگه‌شه‌ی ئاشتیی ده‌کات نه‌ک شه‌ڕ. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن سیاسییه‌کانی کورده‌وه گه‌یه‌ندراوه به جیهان بانگه‌شه‌ی ئاشتیی بووه نه‌ک جه‌نگ. ده‌زانم کورد خه‌مباره و دڵپڕه، به‌ڵام لێره‌دا پێویسته کۆنترۆڵ له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و به ئه‌قڵ مامه‌ڵه بکه‌ین. وێڕای ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی گه‌وره له‌ناو ماڵماندایه، لێ ده‌توانین سوود له‌م کاره‌ساته وه‌ربگرین و کاری سیاسیی و دیپلۆماسییانه ئه‌نجام بده‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به ئه‌قڵه، پێویستمان به خه‌ڵکانی به توانا و کۆمپیتێنتی سیاسییه، پێویستمان به دۆسته له هه‌موو جیهاندا، پێویستمان به ڕاوێژکاری سیاسییه چ کورد چ ئه‌وروپی و ئه‌مریکی، پێویستمان به ده‌روونناسه چ کورد چ ئه‌وروپی و ئه‌مریکی، پێویستمان به کۆمه‌ڵناسه چ کورد چ ئه‌وروپی و ئه‌مریکی. پێویستمان به پاره‌یه، چونکه جیهان ڕوو ده‌کاته پاره نه‌ک مرۆڤایه‌تیی. ئه‌م هه‌موو سامانه سروشتییه‌ی کورد به فیڕۆ ده‌چێت و ده‌دزرێت، با له ئیمڕۆوه ڕێگر بین له به‌فیڕۆدانی ئه‌و سامانه. با له ئەمرۆوە کۆنتراکت له‌گه‌ڵ ترامپی سه‌رمایه‌داردا ببه‌ستین یان ڕووسیا یان چین، که نه‌وتی کوردستان بۆ په‌نجا ساڵی تریش بۆ ئه‌وان بێت و کورد یه‌ک دڵۆپی لێ وه‌رنه‌گرێت، له که‌رکووکه‌وه هه‌تا زاخۆ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ری ئه‌مه‌دا بمانپارێزن و پشتگیریمان بکه‌ن له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدا.
روون و ئاشكرایە، كە ئه‌مه جاری یەكەمین نییە كە جینۆساید بكرێن ، به‌رگه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گرین و نامرین، به‌ڵام با بۆ یه‌که‌میین جار هه‌موو پێکه‌وه یه‌ک بین و یه‌کترمان چ خۆش بوێت و چ به دڵ و گیان به‌رگریی له یه‌کتری و له خاکی کوردستان بکه‌ین. سه‌رکه‌وتن هه‌ر هی ئێمه‌یه.بۆیە، دەبێ ئەو راستییە قبووڵ بكەین كە نەتەوە و نیشتیمانەكەمان لە هەموو شتێكی تر زیاتر خۆشتر بوێت ،كە ئەمە كلیلی سەركەوتنی یەكجارییە و زاڵبوونە بە سەر هەموو پیلانگێرییەكان ..
گەلی كورد لە پێناو رزگاربوون لە ژێر دەستی و پاشكۆبوونی داگیركەران چەندین شۆرش و بەرخۆدانی بەرپا كردووە تا گەیشتۆتە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبەرایەتی مستەفا بارزانیی كە بووە میرات هەڵگر و ئەمانەتداری هەموو بزاڤەرزگاریخوازەكان و یەكەم كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد ، دواتر گەورەترین شۆڕشی مێژوویی هەڵگیرساند كە توانیی بە ئیرادەی پۆڵایین و قوربانیدانی دەسكەوتێكی مێژوویی بۆ كورد وكوردستان تۆمارٍ بكات و رژێمی ئەو كاتەی عێراق ناچار بكات دان بە بوونی كورد ومافەكانی لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی دابنێ.بۆیە كاتێی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوەراستی چلەكانی سەدەی رابردوو بەسەرۆكایەتی باوكی رۆحی كورد مستەفای بارزانیی دامەزرا، دروشمی دیموكراسی بەرزكردەوە لەباوەرەدا ئەو دروشمەی بەرزكردەوە كە نەتەوەكان لە گەشێكی دیموكراسی مافەكانی دابین دەكات، و بەئامانجەكانی خۆیان دەكەن، و هەر لەو روانگەشەوە ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان دابیندەكرێت، لە چوارچیوەی “دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان”، كە ئەمە دروشمی سەرەكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لەسەرەتایی دامەزراندنی، بێگومان جێ بەجێ كردنی ئەو دروشمە كە ئەو كات بەرزكرایەوە لەكات و ساتێك بوو كە گەلان لە دوای جەنگی جیهانی یەكەم گەیشت بوونە ئاستێكی هۆشیاری كە پێوستە بە مافەكانی خۆیان بكەن، ئەم دروشمەی پارتی لەو كات و ساتانە بەرزیكردەوە كە، بە وەرچەخانێكی گرنگ هەژمار دەكرێت لە بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان، لەو پێناوەش پارتی ساڵانێكی زۆری تەمەنی پڕ لە سەروەری خەباتی سیاسی و چەكداری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد، هەڵبەتە پارتی تاكە حزب بوو لەو كات و هەلو مەرجەدا ئەو دروشمەی بەرزكردەوە، كە حزب و بزوتنەوەكانی دیكەی ناوچەكە لەسەر بنەمانی نەتەوەیی پەرستی درێژەیان بەكارەكانیان دەدا، هەر ئەوەش هۆكار بوو كە دژایەتی پارتی بكەن، جونگە تا رادەیەك دیموكراسی دەستەواژەیەك بوو بۆیان كە تێگەیشتنی هاسان نەبوو.لە ماوەی خەباتی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردووی پر لەسەروەری، پارتی توانی سەركردایەتی بزاڤی رزگاری كوردستان بكات، و ببێتە فاكتەری سەرەكی بۆ دابینكردنی مافەكانی كوردستانیان، و چەندین داستان و سەركەوتنی بێ وێنەی تۆمار كرد، تا حكومەتی بەغدای ناچار كرد دان بە مافەرەواكانی گەلی كوردستان دابنێت لە چوارچیوەی رێككەوتنی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠، كە بۆ یەكەم جار لە مێژوودا ریككەوتنێكی لەو جۆرە لە نێوان حكومەتی عێراق و سەركردایەتی شۆڕشی كورد واژوو بكرێت.بێگومان هەموو دڵسۆزانی گەل ونیشتیمان بەردەوامن لە سەر هەمان رێباز و هزروبیر و خەبات بەڵكو بە تێروانین و هەستكردنی زیاتر بە بەرپرسیارەتی نەخاسمە لە كات و ساتێك گەلی كوردستان سەرقاڵی خۆ ئامادە كردنە بۆ هەنگاو و وەچەرخانێكی گەورە، ئەویش گشتپرسی بۆ ئایندەی كوردستان و بەتایبەت دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە سەر دەستی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ، دوایین قۆناخیشمان بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردستانە ،بۆیە ئەم كارە مێژووییە ئەركی سەرجەم كوردستانیان و حزب و لایەنە سیاسییەكانە، بەڵام رۆڵی جەنابی سەرۆك بارزانی و پارتی پشتوانییەكی بە هێزە بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە، كە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی مێژووی نەتەوەیی جەنابی سەرۆك بارزانی.ئامانجە سەرەكییەكانی ئەمرٍۆیی پارتی و بارزانیی دابینكردنی ئازادی و تەبایی و پێكەوە ژیان و چر كردنەوەی هەوڵەكانی بۆ ئاوەدانی و بەرقەرار بوونی ئاسایش و تەبایی و ئازادی، ئەمرۆ پارتی بە شارەزای و لێهاتووی سەرۆك بارزانی توانی سنوور ببەزێنی لە حزبێكی هەرێمی ببێتە حزبێكی جیهانی و لەسەر تابای جیهان بەرێزەوە پێشوازی لێبكەن و بەشدار بێت لە هاوكێشە نێودەولەتییەكان بۆ دارشتنی بریاری سیاسی ناوچەكە.پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی تەمەنی پر لەسەروەری دووچاری چەندین هەوراز و نشێو و كۆسپ بووە، باج و قوربانیی زۆری بەخشیووە بەڵام بە شارەزایی و بابەتیانە و هەڵسوكەوتی سەردەمانە بەسەر سەرجەم ئەو تەگەرانە زاڵ بوو، و درێژەی بە خەباتی پر سەروەری خۆی داوە، و رۆڵی كاریگەری وسەرەكی هەیە لە ئەمرۆی كوردستان و پێكەوە ژیان و سەرجەم دەسكەوتەكانی ئەمرۆ لە ئارا دایە بەڵكو پشكی شێری بەردەكەوێت لە سەروەری و سەركەوتن و قوربانی بۆ گەیشتنی میللەت بە ئاواتەكانی.
ئەم هەواڵە 5887جار خوێندراوەتەوە |