English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرهەم ساڵح سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
2019-11-04 [10:26 AM]

ZNA - هەولێر


سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتیگ کۆماری عێراق رایگەیاند بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووهەم سەردانی هەولێر دەکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکرێت.

ئەم سەرچاوەیە گوتی، بەرهەم ساڵح لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات و لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەسی یەکەمی هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و دیداری مێریش بەشداری دەکات.

سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر لە کاتێکدایە ئێستا بارودۆخی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزبووە و بڕیارە سبەی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق یەکەم کۆبوونەوەی  ئەنجام بدات.

 





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad