English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مه‌رجه‌كانی خوێندن له‌ كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌
2019-11-04 [10:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ ده‌رچوانی قۆناغی ئاماده‌یی (به‌شی زانستی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان هه‌یه‌ له‌ خولی (80)ـی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و ده‌رچوونیان وه‌ك ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی ، ده‌توانن له‌ رێگه‌ی بنه‌كه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناویان تۆمار بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مه‌رجه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كات و ماوه‌ و پێداویستیه‌كانی ناو تۆماركردنیشی راگه‌یاندووه‌.

كات و ماوه‌ی ناو تۆماركردن :

ناونوسین له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 5/11/2019 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 14/11/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت.

شوێنه‌كانی ناو تۆماركردن:

  1. دانیشتوانی سنووری هه‌ردوو پارێزگای هه‌و‌لێرو دهۆك / له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی هه‌ولێر/ سه‌ر رێگای هه‌ولێر- شه‌قڵاوه‌.
  2. دانیشتوانی پارێزگاكانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین / له‌ بنكه‌ی خۆبه‌خشی سلێمانی / سلێمانی‌ - گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار.

مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن :

پێشكه‌شكار ده‌بێ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت ‌و له‌ دایك و باوكێكی عێراقی بێت.

ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، واتا له‌ دایكبوی 1/1/1997 تا 31/12/2001 بێت.

ده‌رچووی ساڵانی خوێندنی 2014  تا 2019 بێت.

ده‌رچووی خوێندنی ئاماده‌یی به‌شی زانستی بێت و كۆنمره‌ی له‌ %65 كه‌متر نه‌بێت.

كه‌سوكاری شه‌هیدان ، مه‌رجی كۆنمره‌ نایانگرێته‌وه‌.

پێویسته‌ خۆبه‌خشی پێشكه‌شكار، له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پزیشكی و جه‌سته‌ی و توانای هزریی ده‌ربچێ.

پێویسته‌ پێشكه‌شكار ئینتیمای بۆ گه‌ل و نیشتیمان هه‌بێت.

سزا نه‌درابێت له‌سه‌ر هیچ كه‌تن و تاوانێكی ئابڕووبه‌رانه‌ و تاوانه‌كانی تیرۆر تایبه‌ت به‌ ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

خوو ره‌وشتی به‌رزو خاوه‌ن ره‌فتاری چاك بێت.

 پێشتر له‌ هیچ خولێكی ئه‌كادیمیاو كۆلێژه‌كانی سه‌ربازی ده‌رنه‌كرابێ یان لێی نه‌كشابێته‌وه‌.

پێویسته‌ له‌ چاوپێكه‌وتن  ده‌ربچێت.

پێداویستیه‌كانی ناو تۆماركردن :

بڕانامه‌ی خوێندن (وێنه‌ی ره‌سه‌ن – ئه‌سڵی) ، له‌گه‌ڵ (4) دانه‌ی كۆپیكراو.

ناسنامه‌ی باری شارستانی – ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی – كارتی زانیاری – فۆرمی خۆراك، (كارتی نیشتمانی) ، هه‌موو پێداویستیه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ وێنه‌ ره‌سه‌ن (ئه‌سڵی) ه‌كه‌ (4) دانه‌ی كۆپیكراویشیان ئاماده‌بێت.

ناسنامه‌ی شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌و كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراكی دایك و باوك ، وێنه‌ی ره‌سه‌ن به‌ (4) وێنه‌ی كۆپیكراوه‌وه‌.

گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دایك و باوك ، وێنه‌ی ره‌سه‌ن به‌ (4) وێنه‌ی كۆپیكراوه‌وه‌.

(8) وێنه‌ی تایبه‌تی خۆبه‌خش ، ره‌نگاوره‌نگ و پشتی سپی بێت.





ئەم هەواڵە 2863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad