English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕانیه‌. ژن و مێردێك له‌كاتی دزیكردن له‌ دووكانی زێڕنگرێك ده‌ستگیركران
2019-11-04 [10:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ناو بازاڕ ژن و مێردێكیان له‌كاتی دزی كردندا ده‌ستگیركرد.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ شاری ڕانیه‌ دوای ئه‌وه‌ی ژن و مێردێك سه‌ردانی دووكانه‌كانی زه‌ڕه‌نگر ده‌كه‌ن له‌ ناو شاری ڕانیه‌ به‌مه‌به‌ستی كڕینی زێڕ، به‌ڵام له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردندا چه‌ند پارچه‌زێڕێكیان له‌ دووكانی زه‌ڕه‌نگرێك دزی و دوای ئه‌وه‌ی ژن و مێرده‌كه‌ زانیان خاوه‌نی دوكانی زێڕه‌نگره‌كه‌ هه‌ستی به‌دزیه‌كه‌ كردووه‌، پیاوه‌كه‌ په‌لاماری خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ی داو برینداری كرد.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له‌ پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌/ مه‌فرزه‌ی ناوبازاڕ ژن و مێرده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد و خاوه‌نی دووكانی زێڕه‌نگره‌كه‌شیان گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پزیشكی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: دواتر هه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی ڕانیه‌ كه‌سی سێه‌م ده‌ستگیركرا كه‌ به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ژن و مێرده‌كه‌ی ده‌كرد له‌ ناو بازاڕی ڕانیه‌.

ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباره‌كانیش ڕایگه‌یاندووه‌: ژن و مێرده‌كه‌ خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن وه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 18 ساڵیه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یان كه‌ هه‌ستاون به‌دزینی پارچه‌ زێڕه‌كان و په‌لاماردان و برینداركردنی خاوه‌نی دوكانی زێڕه‌نگره‌كه‌.

له‌سه‌ر دانپێدانانی خۆیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ژن و مێره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ به‌ بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون.

له‌ باره‌ی زێڕنگره‌كه‌شه‌وه‌ پۆلیس ڕایگه‌یاندووه‌: خاوه‌نی دوكانی زێڕه‌نگره‌كه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ كراوه‌ و لێگۆڵینه‌وه‌ش له‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

5

 





ئەم هەواڵە 1582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad