هەولێر – ZNA
خانمە ئەکتەری سینەماییە جودی فۆستەر لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی Prisoner 760 بەشدار دەبێت.
هەر لەم بەرهەمە سینەماییەدا شیلین وۆدلی و پندیکت کۆمبرباچ بەشدار دەبن و رۆڵی سەرەکی دەگێڕێن.
فیلمەکە باس لە یادەورییەکانی محەممەدو ولد سەلاحی دەکات لە بارەی بەندیخانەی گوانتانامۆوە کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراوە، بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی بخرێتە پاڵ و دادگایی بکرێت.
بڕیارە کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە باشووری ئەرفیقا کاری وێنەگرتنی بۆ بکرێت.
ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە |