English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هه‌رێم 5 سه‌د ملیار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ ته‌رخان ده‌كات
2019-11-05 [04:46 AM]

ZNA – هه‌ولێر


 بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕی 420 ملیۆن دۆلار بۆ چەند پڕۆژەیەكی گرنگ تەرخان دەكرێت، ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو ساڵیشدا ته‌واوبكرێن.

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار) بۆ چەندین پرۆژەی گرنگی وەک رێگاوبان، سایلۆ، هێڵەکانی کارەبا و دابەشکردنی ئاو خەرج دەكرێت.

مەسرور بارزانی، لە تویتێكدا لە رۆژی 17ی 10ی 2019دا نووسیویه‌تی ژێرخانێكی مۆدێرن بناغه‌ی ئابوورییه‌كی مۆدێرنه‌ بۆ کوردستانێکی بەهێز، رایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پرۆژەکانی رێگاوبان، سایلۆ، هێڵەکانی کارەبا و تۆڕی دابەشکردنی ئاو تەرخان کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ئەنجومەنی وەزیران به‌ده‌ست گه‌یشتوون، لیژنەیەكی باڵای هونەری دروستكراوە ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەكانیان لەبەر دەستە و ئەوان بڕیار دەدەن چۆن پارە بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بكرێت.

ئەو بڕە پارەیەی خەرج دەكرێت بۆ 184 پرۆژەی بچووکی گەشەپێدانی پارێزگاکان دەبێت ، كە تێچوویان لەنێوان یەک تا دوو ملیۆن دۆلارە، لە هەرچوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن بەشێكی تری پارەكەش بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی وەزارەتەکان دەبێت ئەویش 10 پرۆژەی ستراتیژیی گەورە لەخۆ دەگرن، کە دیارترینیان دروستکردنی سێ سایلۆی گەنمه‌ لە قوشتەپە وکەلار و بەردەڕەش، جگە لە دروستکردن و چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی کوردستان.

ئه‌و 420 ملیۆن دۆلارە  بەشێكی بۆ ئەو پڕۆژانە دەبێت كە بەشێكی زۆری كارەكانیان كراوە و پارەیان پێ دەدرێت بۆ تەواوكردنیان، بەشێكی تری پارەكەش بۆ هەندێك پڕۆژەی تازە دەبێت كە گرنگ و ستراتیژین.

د. سه‌رۆ دزه‌یی، سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە باسی راگەیاند: هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی حکوومه‌ت که‌ درابێته‌ به‌ڵێنده‌ران و له‌ 85% به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی ته‌واو کرابێ، پاره‌ی کاش بە بەڵێندەرەکەی ده‌درێ بۆ تەواوکردنی پرۆژه‌که‌ی و ئه‌وانه‌ی له‌ 75%یان ته‌واو بووه‌ ده‌بێ تا 15-1-2020 پرۆژه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن تا پاره‌ی دیکه‌یان بۆ خه‌رج بکرێ.

دزەیی گوتیشی:  بڕیارەکەی مەسرور بارزانی بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار، بازاڕی کوردستان دەبووژێنێتەوە و هاوکارییەکی باش دەبێ بۆ بەڵێندەران، هه‌روه‌ها سەرۆک لێژنەیەکی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی پێک هێناوە بۆ چاودێریکردنی پرۆژەکان، کە بە دوو شێواز و لە ماوەی دوو ساڵدا جێبەجێ دەکرێن.

 





ئەم هەواڵە 3094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad