English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆزەكانی شاری كەربەلا 72 كاتژمێر مۆڵەت بە حكومەت دەدەن
2019-11-05 [05:10 AM]

ZNA-هەولێر


لە بەیاننامەیەكدا هۆزەكانی شاری كەربەلا 72 كاتژمێر مۆڵەت بە حكومەت دەدەن بكوژی خۆپیشاندەرانیان رادەست بكات.
 

بە پێی ئەو راگەیەندراوەی ئاراستەی پارێزگاری شاری كەربەلا  "نەسیف جاسم ئەلخەتابی" كراوە هۆزەكانی "ئەمیال، موسەویون، ئال شبل، بەنی تەمیم، " دەڵێن رۆڵەكانمان بێ چەك نارەزایەتیان دەربڕیوە و ئێوە كوشتوتانن.
 

ئەو هۆزانە مۆڵەتی 72 كاتژمێریان داناوە تا بكوژان رادەست بكرێن، دەشڵێن دوای ئەوە خۆتان بەرپرسیارن لە هەر كاردانەوەیەك.

لە خۆپیشاندانەكانی شەوی یەكشەممە لەسەر دوو شەممە لە بەردەم كونسوڵخانەی ئێران چوار خۆپیشاندەر كوژران و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون، ئەوەش نیگەرانی لای خەڵك و هۆزە عەشایەرییەكان دروستكردووە





ئەم هەواڵە 3610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad