English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت سندوقی هاوكاری بۆ خەڵكی هه‌ژار و كەمدەرامەت دروست دەكات
2019-11-05 [05:18 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی كار و كاروباری  كۆمەڵایەتی سندوقی هاوکاری بۆ هەژاران و كەمئەندامان دروست ده‌كات  و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێنمای پێویست دەردەكات.

فواد سدیق، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە باسی راگەیاند: "سندوقێكی هاوكاری دروست دەكرێ ، ئەو سندوقە بۆ ئەو كەسانەیە كەمئەندامن یان  هیچ دەرامەتێكیان نیە و پێویستیان بەهاوكاریە، رۆژانە سەدان  كەس روو لە وەزارەتمان دەكات هەیە منداڵی نەخۆشی هەیە، هەیە كەمئەندامە یان هەژارە نەشتەرگەری و چارەسەری پێویستە، ئێمەش توانامان نیە هیچ هاوكاریان بكەین بۆیە ئەو سندوقە بۆ هاوكاریانە دروست دەكرێ".

سدیق گوتیشی: "لیژنەیەكمان داناوە بۆ دروستكردنی سندوقەكە، لیژنەكە رێنمایی تایبەت دەردەكات و میكانیزمی دروستكردنی سندوقەكەش دەگرێتەبەر".

بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی روونی كردەوە: بەشێكی زۆری كۆمەكی بۆ سندوقەكە لە رێگەی سەرمایەداران و خودا پێداوان دەبێت، ئێستا دەوڵەمەندەكان پارەیان دەدەنه‌ بەرێوەبەرایەتیەكانی ئۆتیزم و كەمئەندامان، ئەو كاتە دەیدەنە سندوقەكە و لە رێگەی میكانیزمی تایبەت پارەكە دەدرێتە ئەو كەسانەی كە شایستەی هاوكارین".

ئه‌و ده‌شڵێت:  هەوڵیش دەدرێت حكوومەتیش بڕێك پارە بۆ سندوقەكە دابین بكات، جارێك نازانین داهاتی سندوقەكە چەند دەبێت،بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەكەین پارەیەكی باش كۆبكرێتەوە بە تایبەت لە لایەن سەرمایەداران و خێرخوازان ،سندوقەكەش بەردەوام دەبێت و پارەی تێدەكرێت".

لە رێگەی سندوقەكە هاوكاری كەمئەندامان و هەژاران دەكرێت لە كانی نەخۆشی هاوسەرگیری لەگەڵ پێدانی هاوكاری بۆ پرسە و بۆنەكان.

لە هەرێمی كوردستان نزیكه‌ی 100 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی هەیە، هەروەها  رێژەی هەژاریش نزیكه‌ی 6% .

 





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad