English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوشكێكی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ده‌ستگیركرا
2019-11-05 [05:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خوشێکی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش، لەلایەن هێزێکی تورکیا لە باکووری سووریا دەستگیرکرا.

 

بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە رۆژی دووشەممە 4-11-2019  لە ئۆپەراسیۆنێکدا خوشێکی بەغدادی بەناوی رەسمیە عەواد، کە تەمەنی 65 ساڵە دەستگیربکەن.

 

خوشەکەکەی بەغدادی لە نزیک شارۆچکەی عەزاز لە باکووری سووریا دەستگیرکراوە.

 

دەستگیرکردنی ئەم خوشکەی بەغدادی لە کاتێکدایە کە بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز، بەغدادی بەدەر لەم خوشکە پێنج براو هەروەها چەند خوشێکی دیکەی هەن، بەڵام دیارنییە چەند لە خوشک و براکانی بەغدادی ئێستا لە ژیاندا ماون.

 

رۆژی (یەکشەممە 27-10-2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند و گوتی، بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو کاژێریدا لەگەڵ سێ لە منداڵەکانی و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە. 

 





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad