English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ لە رێککەوتنی پاریس کشایەوە
2019-11-05 [05:45 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا راگەیاند، ئەمەریکا بە فەرمی لە رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوا کشایەوە.

لە بەیاننامەکدا، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا  رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئاگاداکردووەتەوە کە واشنتن لە رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوای جیهان کشاوەتەوە.

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوا لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بووە، کە پێی وایە رێککەوتنە زیانی گەورە بە ئابووری ئەمەریکا دەگەیەنێت.

رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوای جیهان ساڵی 2016 و لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمەریکا واژۆکراوە.

دۆناڵد ترەمپ، پێچەوانەی زۆرێک لە سەرکردەکانی دیکەی جیهان ئەمەی بۆ گرنگ نییە دەڵێت: "من سامانی ئەمەریکا لەبەر خاتری خەو و ئاش و بەکارنەهێنانی وزە ناخەمە مەترسییەوە چونکە ئێمە سامانێکی زەبەلاحمان هەیە".

زانایان گۆڕانی کەشوهەوا بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر مرۆڤایەتی دەزانن، پلەی گەرمی زەوی ساڵ دوا ساڵ زیاتر بەرز دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 1294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad