English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و لایەنە سیاسییەكان دەستیپێكرد
2019-11-05 [06:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداری سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستیپێكرد.

 تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە.

كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان، هاوكاتە لەگەڵ ئەو بارودۆخه‌ی له‌ به‌غدا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی حكوومه‌تی عێراق و ھەموار كردنەوەی دەستوور هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌تبوون و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق بوو.

به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ رێگه‌ی په‌یام و به‌یاننامه‌كانیانه‌وه‌ وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووی كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراقه‌.





ئەم هەواڵە 1333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad