English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم کۆتاییهات
2019-11-05 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارێكی هاوبه‌شیاندا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردن و گۆڕینی ده‌ستووری عێراق و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/11/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ به‌شداریی جێگر و یاریده‌ده‌ره‌كانیان له‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و له‌باره‌ی هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێك بۆ گۆڕینی ده‌ستووری عێراق بڕیاریاندا، نابێت له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌ست بۆ مافه‌كانی كورد ببرێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له‌گەڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداو به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقیش به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه‌.

به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ رێگه‌ی په‌یام و به‌یاننامه‌كانیانه‌وه‌ وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراقه‌.
 





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad