|
Z.N.A پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/11/2019 له باڵخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد.
نێچیرڤان بارزانی گووتی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان هه‌بوو به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و هێزانه‌ی له په‌رله‌مان كورسییان هه‌یه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی عێراق. هه‌مووان هاوڕابوون پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی و شه‌فافییه‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا یه‌كهه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی عێراق و هاووڵاتیانی عێراق بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌ربچن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پاڵپشتیی هه‌وڵه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و هیوادارین به زوویی جێبه‌جێ بكرێت.
ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە |