English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەی وەبەرھێنان نووسینگەی بەبازاڕکردنی میدیایی دروست دەکات
2019-11-05 [10:48 AM]

Z.N.A


دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی گەشەپێدانی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی وەبەرھێنان، نووسینگەی بەبازاڕکردنی میدیایی دادەمەزرێنێت.
رۆژی دووشەممە، لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئینسکلۆپیدیای بازرگانی کە تیایدا چەند پانێڵێک پێشکەش كرا بۆ ئەوەی ئەگەرەکانی بەردەم بازرگانی و وەبەرھێنان تاوتوێ كرا، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، محەمەد شوکری لە کۆنفڕانسەکدا گوتی: "ئیستا یاسای ژمارە ٤-ی وەبەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن دەستەیەکی تایبەتەوە گفتوگۆی لەسەرکراوە و دواتر راوبۆچوونەکان تاوتوێکراون، هەر بۆیە هەفتەی داهاتوو رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین و دواتریش ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت بە مەبەستی هەموارکردنەوەی".
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان محەمەد شوکری گوتیشی: "بەمەبەستی گەشەپێدانی کارەکانی وەبەرھێنان، دەمانەوێت ئەو پڕۆژانەی کە خراونەتەڕوو و، بۆ ئەوەی ناسینێکی ئەکادیمی میدیایی لە کوردستان ھەبێت بۆ پڕۆژەکانمان، ئەوا لە ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسێک سازدەکەین کە ناوەندە میدیاییەکان لەگەڵماندا ھاوبەش دەبن و، ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەکات بۆ ئەوەی لە رێگای دامەزراندنی نووسینگەی میدیایی لە دەستەی وەبەرھێنان کە ئەرکی سەرەکی دەبێت لە بە بازاڕکردن و، ئەو بازاڕکردنە کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنییەتی گەشەپێدان و بەردەوامبوونی پڕۆژەکان".
هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکەدا محەمەد شوکری گوتیشی: "لە سیستەمی یەکپەنجەرەیی کارەکانی دەستەکەماندا ھەوڵی کەمکردنەوەی رۆتینمانداوە ئەویش بەھۆی ئەو ھەموو گلەیی و گازاندەی هەبووە کە ماوەی مامەڵەی وەبەرھێنەرێک زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە بەو ھۆیەشەوە مامەڵەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە و ئەوەش بێگومان زیانی ھەبووە بەتایبەتی لە پڕۆژەی تازەی وەبەرھێناندا".
جێی ئاماژەیە بەپێی بەرنامەی کاری کۆنفرانسەکە، ئەم کۆنفڕانسە سێ پانێڵ لە خۆی دەگرێت کە تایبەتە بە پەرەپێدانی سێکتەری وەبەرھێنان و بیرۆکەکانی وەبەرھێنان لە هەرێمی کوردستاندا
 





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad