English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە راپەڕین 132 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەشدەکرێ
2019-11-05 [10:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری نیشتەجێبوون رایدەگەیێنێت، لە سنووری راپەڕین 132 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەش دەکەن.

 

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری نیشتەجێبوون بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە قەزای رانیە 48 یەکە و لە قەڵادزێ 84 یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە تەواوکراون و ئامادەکراون بۆ دابەشکردنیان بەسەر هاونیشتمانییاندا.

 

ئاگرین عەبدوڵلا ئەوەشی گوت "ئەو یەکانە بە شێوازی تیروپشک و بە قیستی 25 ساڵ دەدرێتە خێزانی کەمدەرامەت و فەرمانبەری سوودمەند نەبوو". 

 

بە گوتەی بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ كاروباری نیشتەجێبوون، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیان بۆ تەرخانبکات، سەدان یەکەی نیشتەجێبوونی دیکە هەن کە تەنیا خزمەتگوزارییان ماوە و ئەوانیش بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەشدەکرێن.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad