English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به ڕێنماییی تازه‌وه‌ پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌
2019-11-05 [10:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیار دراوه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و 11ی ئه‌م مانگه‌ وۆركشۆپێك بەڕێوە بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ ڕێنماییه‌كاندا بكرێت و دواتریش ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رده‌گیرێت و ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

 

ئاریان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیاره‌ دووباره‌ پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و له ‌11ی ئه‌م مانگه‌وه‌ وۆركشۆپێك بەڕێوە دەبەن و  ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه‌ به‌ گه‌نجان هه‌مواری دەكرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له‌ ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تاکو زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن."

 

ئاریان محه‌مه‌د گوتیشی: "هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و دووباره‌ پێدانی قه‌رزی بچووك به‌ گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌."

 

ئاریان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌رزی بچووكیان لایه‌ و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ شێوه‌ی قیست پاره‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته‌ كه‌فیله‌كانیان پاره‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌."





ئەم هەواڵە 7819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad