English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر کۆڕێک بۆ د. هاشم ئەحمەدزادە سازدەکرێت
2019-11-05 [10:00 AM]

هەولێر – ZNA


لە هەولێر کۆڕێک بۆ نووسەر و لێکۆڵەر، د. هاشم ئەحمەدزادە سازدەکرێت و گفتوگۆ لەبارەی بابەتێکی ئەدەبی دەکات.

 

ئەم چالاکییە ئەدەبییە لەلایەن لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی هەولێرەوە سازدەکرێت، تێیدا نووسەر بابەتێک بەناونیشانی "سەربەخۆیی ئەدەبی و ناسنامەی نەتەوەیی" پێشکەش دەکات.

 

کۆڕەکە کاتژمێر چواری ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە نووسەرانی هەولێر سازدەکرێتو و هاتن بۆ هەمووانە.

 

هاشم ئەحمەدزادە دوای وەرگرتنی بەکالۆرێس لە زمانی ئینگلیسیدا لە ساڵی 1986 لە ئێران، بەردەوام دەبێت لە خوێندن لە وڵاتی سوێد، ساڵی 1995 لە زانکۆی ئوپسالا بەکالۆریۆسێکی دیکە لە رۆژهەڵاتناسیدا وەردەگرێت. لە 1996 لە هەمان بووار و لە هەمان زانکۆ پلەی ماستەر وەردەگرێت.

 

لە ساڵی 1999 لە زانکۆی ئوپسالا لە بوارەکانی مێژوو و سیاسەت لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و زمان و ئەدەبییاتی فارسی و زمانە ئێرانییەکان دەست بە وانەگوتنەوە دەکات و تا ساڵی 2005 لەم کارەدا بەردەوام دەبێت، لەگەڵ وانەگوتنەوە خەریکی لێکۆڵینەوە و نووسینی تێزی دکتۆراکەشی دەبێت.

 

ساڵی 1996-1997 ساڵی یەکەمی دەورەی دکتۆراکەی لە زانکۆی لەندەن (قتابخانەی لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتناسی و ئافریقاناسی) تێپەڕ دەکات، کتێبی رۆمان و نەتەوە: ڵێکۆڵینەوەیەک لەسەر گوتاری گێڕانەوەیی فارسی و کوردی، لە ساڵی 2003 لەلایەن زانکۆی ئوپسالاوە چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە دواتر سەر زمانەکانی تورکی و فارسی وەرگێڕدرا. چەند بەشێکیشی وەرگێردراوەتەوە سەر زمانی کوردی.

لە نێوان ساڵانی 2005 تا 2012، سەرەتا وەک مامۆستا و دواتر وەک پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە زانکۆی ئێگزێتری بریتانیا کاری کرووەد. لە 2013 وەک لێکۆلەرەوە لە ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان - کوردستان کە ناوەندەکەی لە هەولێرە، دەست بە کاربووە.


لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا کتێب و وتارگەلێکی زۆری بە زمانەکانی فارسی، کوردی، سوێدی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە. لە دەیان کۆنفرانسی نێونەتەوەیی بەشدار بووەو لە زۆر بەرنامەی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنیدا بەشداریی کردووە و لەسەر زۆر بواری ئەدەبی، فەرهەنگی و زانستی سیاسی و پرسگەلی جیاواز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قسە و باسی کردووە.





ئەم هەواڵە 1474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad