English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر یادی ئەنوەر شێخانی دەکرێتەوە
2019-11-05 [12:09 PM]

هەولێر – ZNA


لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێری پایتەخت، یادی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەنوەر شێخانی دەکرێتەوە.

 

کاتژمێر چواری ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەنوەر شێخانی  دەکرێتەوە.

 

لەم یادکردەنەوەدا پەردە لەسەر پەیکەری ئەو هونەرمەندە لادەدرێ و فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی نمایش دەکرێت.

 

 

ئەنوەر شێخانی ساڵی 1951 لەدایکبووە، لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە شانۆدا کاری کردووە و بەشداری زیاتر لە 60 شانۆ و 10 فیلمی سینەماییدا کردووە.
 
شێخانی ساڵی 1970 لە تیپی پێشڕەوی سەر بە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بووە، یەکەمین شانۆ بەناوی "سەرەتان" بەشداری تێدا کرد، دواتر بۆ تۆماری تەلەفزیۆنی ناوەکەی بۆ "مارەیی" گۆڕا.
 
دوای پێنج ساڵ لە کاری رێکخستن بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نەورۆزی 1973 بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر دەكرێت و لەگەڵ ئەشکەنجەدان و راگواستن بۆ دیوانیە، پاشان رادەكات و و پەیوەندی بە بارەگای هێزی دەشتی هەولێر لە دەکات لە دێگەڵە و دەبێتە پێشمەرگە، سەرەتا لە ناوچەی قەڵادزێ دەبێت، دوای شۆڕش دەچێتە ئێران و لە ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە، راستەوخۆ لە دوای گەڕانەوە دووبارە رادەگوازرێتەوە بۆ دیوانیە.
 
لە ساڵی 1976، لە رێگەی هەڵبژاردن بووەتە بەڕێوبەری ھونەری کۆمەڵ و ھونەر و وێژەی کورد مەڵبەندی گشتی، لەبەر ڕێگریکردن لە دەستوەردانی چالاکی حیزبی بەعس نەیانهێشت لە ساڵێک زیاتر بەردەوام بێت.

 

ئەنوەر شێخانی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، لە 23 ئەیلوولی 2019 ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad