ZNA - هەولێر
فەرەنسا نیگەرانە و ھۆشداری لە دەستپێكردنی قۆناخی تازەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران دەدات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رەخنە لە دەستپێكردنەوەی قۆناخێكی دیكەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران دەگرێ و داواش دەكات ئێران بە زووترین كات بەسەرداچوونەوە بە بریارەكەیدا بكات.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە كە ئێران دەبێ پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی بێت و بەسەرداچوونەوە بە بریاری دەستپێكردنەوەی چالاكیە ئەتۆمیەكانی بكات.
دوێنێ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرای كرد كە لەمەودوا رۆژانە پێنج كیلۆگرام یۆرانیۆم بەرھەم دەھێنن.
ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە |