ZNA – هەولێر
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، لە قەزای شەترە -ی سەر بەپارێزگای زیقار، خۆپیشاندەران ئاگریان لەماڵی سێ پەرلەمانتار بەرداوە ،ئەوانیش پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیروون و یەكێكی تری هاوپەیمانی فەتح و ئەوەی تریان دەولەتی یاسایە.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: خۆپیشاندەران لە قەزای شەترە -ی سەر بەپارێزگای زیقار ئاگریان لە ماڵی هەر سێی پەرلەمانتار، ناجی سەعیدی لە هاوپەیمانی سائیروون لەگەڵ مونا غورابی لە هاوپەیمانی فەتح و زەینەب خەزرەجی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەرداوە.
ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە قەزای شەترە ی باكووری پارێزگای زیقار دژبە گەندەڵی و نەبوونی خزمەت گوزاری ئەنجام دەدرێت كە تا ئێستا بەردەوامە.
تا ئێستا لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكان لە قەزای شەترە، سێ خۆپیشاندەر كوژراون.
ئەم هەواڵە 3982جار خوێندراوەتەوە |