English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت سندوقی هاوكاری بۆ خەڵكی كەمدەرامەت دروست دەكا
2019-11-06 [09:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی كار و كاروباری  كۆمەڵایەتی سندوقی هاوکاری بۆ هەژاران و كەمئەندامان دروست ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەرپرسێكی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ئاشكرای كرد، لە داهاتی سندوقەكە چەند جۆرە هاوكاریەك پێشكەش دەكرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لیژنەیەكمان دروستكردووە بۆ دروستكردنی سندوقی هاوكاری كۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی هیچ رێكخراوێك خێوەت هەڵ نەدات و كۆمەك بۆ كەمئەندام كۆبكاتەوە، ئێمە بەچاوی بەزەیی و خێر سەیری كەمئەندام ناكەین، بەڵكو وەك مرۆڤێكی ئاسایی سەیریان دەكەین.

وتیشی، هەر كەس بیەوێت هاوكاری بگه‌یه‌نێت، دەبێت لە رێگەی ئەو سندوقەوە هاوكاری كەمئەندامان بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ساڵانە چەندین خێرخواز هاوكاری دەبەن بۆ خانەی بەساڵاچووان و نەوجەوانان و فەرمانگەكانی دیكە، بۆ ئەوەی هەموو ئەو هاوكارییانە رێكبخەین و بەشێوەیەكی رێكوپێك كارەكان بەڕێوەبچن لیژنەیەكی تایبەتمەندمان پێكهێناوە، بۆئەوەی ئەو هاوكارییانە لە سندوقێكدا كۆبكرێتەوەو ئەنجومەنێك سەرپەرشتی بكات. ئەمەش لە ئایندەیەكی نزیكدا دروست دەكەین.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فواد سدیق، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە رایگەیاند، سندوقێكی هاوكاری دروست دەكرێ بۆ ئەو كەسانەی كەمئەندامن یان  هیچ دەرامەتێكیان نییە و پێویستیان بەهاوكاریە، رۆژانە سەدان  كەس روو لە وەزارەتمان دەكات هەیە منداڵی نەخۆشی هەیە، هەیە كەمئەندامە یان هەژارە نەشتەرگەری و چارەسەری پێویستە، ئێمەش توانامان نییە هیچ هاوكاریان بكەین بۆیە ئەو سندوقە دروست دەكرێت.

وتیشی، بۆ دروستكردنی سندوقەكە لیژنەیەكمان داناوە، لیژنەكە رێنمایی تایبەت دەردەكات و میكانیزمی دروستكردنی سندوقەكەش دەگرێتەبەر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بەشێكی زۆری كۆمەكی سندوقەكە لە رێگەی سەرمایەداران و خودا پێداوان دەبێت، ئێستا دەڵەمەندەكان هاوكاری بەرێوەبەرایەتیەكانی ئۆتیزم و كەمئەندامان ده‌كه‌ن، ئەو كاتە دەیدەنە سندوقەكە و لە رێگەی میكانیزمی تایبەت پارەكە دەدرێتە ئەو كەسانەی كە شایستەی هاوكارین.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەوڵیش دەدرێت حكوومەتیش بڕێك پارە بۆ سندوقەكە دابین بكات، هێشتا نازانین داهاتی سندوقەكە چەند دەبێت، بەڵام چاوەڕوانی ئەوە دەكەین پارەیەكی باش كۆبكرێتەوە بە تایبەت لە لایەن سەرمایەداران و خێرخوازان ،سندوقەكەش بەردەوام دەبێت و پارەی تێدەكرێت.





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad