English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌رێم: نامانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ شوێنێك بۆ پیلانگێڕی له‌سه‌ر به‌غدا
2019-11-06 [10:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می كاره‌كانی دیداری مێریدا كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 5/11/ 2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری دیبه‌یتێكی كرد و رایگه‌یاند، هه‌موو سه‌ركرده‌ و لایه‌نه سیاسییه‌‌كانی كوردستان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له‌ به‌غدا دروست بكه‌ین، وتیشی، ئه‌م پرسه‌ تا ئێستا باش ده‌ڕوات و ئومێده‌وارم له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕابگه‌یه‌نین، باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ شتێك، پیلانگێڕییه‌ك دژی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، چونكه‌ نامانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ شوێنێك بۆ پیلانگێڕی له‌سه‌ر به‌غدا. ئه‌مه‌مان نه‌كردووه‌ و له‌ داهاتووشدا نایكه‌ین. ئه‌گه‌ر زانيارييه‌ك هه‌يه‌ ئاماده‌ين و به‌ جددى له‌سه‌رى ڕاده‌وه‌ستين.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خاڵێكی دیكه‌، كۆی ئه‌ندامانی كوردی هه‌موو هێزه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 58 نوێنه‌ره‌، به‌ڵام هه‌ر یه‌كیان قسه‌یه‌ك و گوتارێكی هه‌یه‌. نه‌ پارتی و نه‌ یه‌كێتی و نه‌ گۆڕان و نه‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی هیچ لایه‌نێك له‌ ئێمه‌ به‌و په‌رته‌وازییه‌ ناتوانێت ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت. ئێستا له‌ سه‌رۆكایه‌تيی هه‌رێم، به‌ سوپاسه‌وه‌ ده‌ڵێم، هه‌موو سه‌ركرده‌ و لایه‌نه سیاسییه‌‌كانی كوردستان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له‌ به‌غدا دروست بكه‌ین. كۆبوونه‌وه‌ی پێشتر بڕیارێكی وامان داوه‌ و لیژنه‌یه‌كیشمان دروست كردووه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێز مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌ك یه‌ك له‌ جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان خه‌ریكه‌ و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ و به‌رده‌وامن. ده‌مانه‌وێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ دروست بكه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هیچ هێزێكی عێراقی بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی بكه‌ین و ده‌سته‌به‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین. ئه‌م پرسه‌ تا ئێستا باش ده‌ڕوات و ئومێده‌وارم له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ڕابگه‌یه‌نین.

سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌وه‌ كرد، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا بوونێكی جددیمان هه‌بێت و هه‌ر واش ده‌كه‌ین و ده‌ستیشمان پێكردووه‌ و به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سیاسی له‌ عێراقد. له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار كه‌ خۆی به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیدايه‌ و بۆ ئه‌وی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هیوا ناخوازین دۆخی عێراق ئاڵۆز بێت. پێموایه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات زیاتر گرنگی به‌ چاكسازی بدرێت و به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی چاكسازی ده‌كات و شايانى ئه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تی دیكه‌ی پێ بدرێت له‌ پرسی چاكسازیدا و له‌مباره‌یه‌وه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان یارمه‌تی بده‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، با ئێمه‌ باسی واقعی عێراق بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌توانایدایه‌ ئه‌نجامی بدات زۆر سنوورداره‌، سه‌رۆك وه‌زیران تا چه‌ند توانیویه‌تی وه‌زیرێك دابنێت؟ هه‌مووی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ دانراوه‌ و كاندیدیان بۆی ناردووه‌ تا بكرێته‌ وه‌زیر. به‌ ڕاستی سیستمی سیاسیی عێراق ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ چونكه‌ ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌، كۆنترۆله‌كه‌ی له‌ده‌سته‌! من پێموایه‌ كێشه‌كه‌ گه‌وره‌كه‌ لێره‌یه‌، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ عێراق به‌رپرسیاريه‌تی وه‌رده‌گرن و ده‌بن به‌ وه‌زیر زیاتر چاوه‌رێی ئه‌وه‌ن كه‌ بۆ حزبه‌كه‌ی خۆیان چی ده‌كه‌ن و چیان پێده‌كرێت! هی ئه‌وه‌ نین بڵێن بۆ عێراق چی ده‌كه‌ین! سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌می هه‌یه‌، نه‌ حزبێكی له‌پشته‌ و نه‌ بلۆكێكی به‌هێزی هه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی ته‌وافقی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان بۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سیش پشتگیری ناكات! ئایا چۆن ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت و چۆن ده‌توانێت ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ببات؟ ئه‌و پێویستی به‌ پشتگیریی سیاسیی هه‌موو هێزه‌كان هه‌یه‌.

وتیشی، وه‌ك كه‌سایه‌تیش به‌ڕێز عادل عه‌بدلمه‌هدی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی پێ بدرێت و پشتگیرییه‌كی ته‌واوی بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵی ده‌كرێت پشتگیری نییه‌ و لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی ناو حكوومه‌تی عێراقیش یارمه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیران ناده‌ن. هه‌موو كات ده‌لێم له‌ هه‌ر قه‌یرانێكدا ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی ئێستا قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌شه‌ بۆ عێراق كه‌ به‌ جددی دابنیشن بێ تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و وڵاتانی دیكه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ به تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری و به‌ هێنانی ده‌ستی وڵاتان،‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نابێت.

نێچیرڤان بارزانی روونی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ شتێك، پیلانگێڕییه‌ك دژی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، چونكه‌ نامانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ شوێنێك بۆ پیلانگێڕی له‌سه‌ر به‌غدا. ئه‌مه‌مان نه‌كردووه‌ و له‌ داهاتووشدا نایكه‌ین. ئه‌گه‌ر زانيارييه‌ك هه‌يه‌ ئاماده‌ين و به‌ جددى له‌سه‌رى ڕاده‌وه‌ستين. جارێك يه‌كێك پێی گوتم هه‌ر كه‌ شتێك ده‌بێت ده‌ڵێن خه‌تای فڵان وڵاته‌، باشه‌ گه‌ر سه‌دا حه‌فتای خه‌تای وڵاته‌كه‌ بێت ئه‌وا سه‌دی سی خه‌تای خۆتانه‌، دانیشين ئه‌و سه‌دا سییه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. منیش هه‌مان شت دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه،‌ له‌جیاتی یه‌كتر تاوانباركردن با دانیشتین و هه‌ڵه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری بكه‌ین.





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad