English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی دوور دەخرێتەوە 
2019-11-06 [11:10 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای یەکسانبوونەکەی شەوی رابردوو لەبەرامبەر یانەی سلاڤیا براگ ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە جددی بیر لە دوور خستنەوەی ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەکەنەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ڤالڤێردی ھەڕەشەی دوور خستنەوەی لە کارەکەی لەسەرە ، بەتایبەتی پاش ئەنجامە خراپەکانی ئەم ھەفتەیەی یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندییان بە رۆنالد کومان راھێنەری ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە وەرگرێت ، بەڵام کومان تا ھاوینی ٢٠٢٠ ئامادە نییە ئەو ئەرکە وەربگرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یەکێک لەو راھێنەرانەی یانەی بەرشەلۆنە بیری لێدەکاتەوە ، مارسێلۆ گایاردۆی راھێنەری یانەی لیڤەرپلیتی ئەرژەنتینیە ، کە یەکێک لە راھێنەرە بەناوبانگەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتینی . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad