English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا: ئێران بە بێ گەمارۆكان ملكەچی دانوستان نابێت
2019-11-06 [12:16 PM]

ZNA - هەولێر


ئەمریكا دەڵێت، ئامانج لە گوشارەكانی سەر ئێران وشك‌كردنی سەرچاوە داراییەكانی ئێرانە لە پاڵپشتیكردنی تیرۆریزم و كۆتاییھێنان بە دەستێوەردانەكانی ئێرانە لە ناوچەكەدا.

برایان ھۆك نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، ئێران بە بێ گوشار و گەمارۆكان ، ملكەچی دانوستان نابێت و ئامانجی ئەمریكاش گەراندنەوەی ئێرانە بۆ سەر مێزی دانوستانەكان.

ھۆك دەشڵێت، ئێران سەرچاوەی سەرەكی تیرۆریزمە لە ناوچەكەدا و سزاكانی ئەمریكا و وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی سپای پاسداران بە ئامانجی كۆتاییھێنانی رۆلی تێكدەرانەی ئێرانە لە ناوچەكەدا.

رۆژی دووشەممەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر 10 كەسایەتی و بەرپرسی باڵای نزیك لە عەلی خامنەیی رێبەری ئێراندا سەپاند.





ئەم هەواڵە 1237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad