English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا لە عێراق دەكات ناوەندە دیپلۆماسییەكانی بپارێزێت
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2019-11-06 [12:35 PM]

ZNA - هەولێر


كۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كونسولخانە و ناوەندە دیپلۆماسییەكانی لە شارەكانی عێراق بپارێزێت.

عەباس موسەوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داوایان لە حكوومەتی عێراق كردووە لە درێژەی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی نارازی لە شارەكانی عێراق، ناوەندە دیپلۆماسییەكانی ئێران بپارێزن و حكوومەتی عێراقیش بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرانبەر ناوەندە دیپلۆماسییەكانیان لەم وڵاتەدا.

لە بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی عێراق لە كەربەلا و بەغدا و چەند شارێكی دیكە خۆپیشاندەران ھێرشیان كردە سەر كونسولخانەكانی ئێران و ئاڵای ئێرانیان لەسەر باڵەخانەكانیان داگرت.

 





ئەم هەواڵە 3694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad