English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داخستنی بەندەرێک زیانی شەش ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە
خۆپێشاندەران بەندەری ئۆم قەسریان داخستووە
2019-11-06 [12:55 PM]

ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی داخستنی  بەندەری ئوم قەسر زیانی  شەش ملیار دۆلاری بەعێراق گەیاندووە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بلاویكردەوە، زیاتر لە ھەفتەیەكە خۆپیشاندەران رێگە سەرەكییە بازرگانییەكانی عێراقیان گرتووەە و بارھەڵگر و كەشتییەكان ناتوانن بارەكانیان لە بەندەری ئوم قەسەر دابگرن، ئەمەش بووەتە ھۆی كەمبوونەوە و پەكخستنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان عێراق و ولاتاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەدان كەشتی و بارھەڵگر لەچاوەروانیی كردنەوەی ئوم قەسرن و بەھۆی ئەو داخستنەوە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار زیانی بەئابووری عێراق كەوتووە.

زیاتر لە مانگێكە بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاری داببینكردنی ھەلی كارو زۆری رپژەی گەندەڵی، خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق دەستپێكردووەو تائێستاش بەردەوامە.

 





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad