English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا : لیڤەربول بە شەنس نابەنەوە 
2019-11-06 [01:33 AM]

ZNA- ھەولێر


پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی دەڵێت ، بردنەوەی یارییەکان لە کۆتا خولەکەکان لەلایەن یانەی لیڤەرپول مانای ئەوە نییە شەنسییان ھەیە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی گواردیۆلا رایگەیاند : منداڵەکانم لێیان پرسیم ، ئایا یانەی لیڤەرپول شەنسیان ھەیە لە کۆتا خولەکەکان گۆڵ تۆمار دەکەن و یارییەکە دەبەنەوە ، منیش گووتم : نەخێر ئەمە شەنس نییە . 

گواردیۆلا گووتیشی : لیڤەرپول چەند وەرزێکە ئەم کارە دووبارە دەکاتەوە ، ئەمە شەنس نییە، بەڵکو ئەمە بەھرەیە و کاری زۆری لەسەر کراوە و تا کۆتا خولەکی یارییەکە لە پێناو سەرکەوتن دەجەنگن . 

گواردیۆلا راشیگەیاند : بە منداڵەکانم و یاریزانەکانی مان ستیم گووتووە ئەوە شەنس نییە ، شەنس ئەوەیە جارێک یا دوو جار بەم شێوەیە ببەیتەوە ، بەڵام لیڤەرپول ١٠ – ١٣ جار ئەم کارە دووبارە دەکەنەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5065جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad