English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ستپاكی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ پارێزگارێك ده‌ركرد
2019-11-07 [09:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێشنجشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاشكرای كرد، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ پارێزگاری ئێستای بابل به‌پێی ماده‌ی "160" ساڵی 1983" ده‌رچووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی له‌ پارێزگای بابل بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ پارێزگای ئێستای پارێزگاكه‌ به‌پێی ماده‌ی "160/1983" ده‌ركردوه‌، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوندییه‌ك له‌نێوان پارێزگار و ئاماده‌كاری كه‌ره‌سته‌ و ستون و هێماكانی هاتوچۆ له‌ پرۆژه‌كانی شاره‌وانی پارێزگاكه‌ هه‌بووه‌.

باسی له‌وه‌ كرد، به‌پێی ماده‌ی "340" فه‌رمانی ئاماده‌بوونی پارێزگاری پێشوو و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ده‌رچووه‌، له‌سه‌ر پابه‌ندكردنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بابل بۆ چاپكردنی چاپكراوه‌كانی خۆیان له‌ چاپخانه‌یه‌ك كه‌ بوونی نییه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و پشكنین بۆ ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی ماده‌ی "160/1983" ده‌رچووه‌ به‌ تۆمه‌تی پاریكردنی به‌ پارچه‌ زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ شه‌هیدان و به‌ندكراوان و برینداران و ناوی هه‌ندێك كه‌سی زیادكردوه‌ نایانگرێته‌وه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی شه‌ست یاداشتی ده‌ستگیركردن و پێڕاگه‌یاندنی بۆ نوێنه‌ران و به‌پرسانی خۆجێیه‌تی پارێزگاكان به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و زیانگه‌یاندن به‌ داهاتی گشتی ده‌ركردوه‌.





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad