English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سیناتی ئەمریکا داوای سزادانی بەپەلەی تورکیا دەکرێت
2019-11-07 [10:44 AM]

ZNA - هەولێر


پێنج گەورە سیناتۆری ئەمریكا لە نامەیەك بۆ وەزیری دەرەوە داوای سزادانی بەپەلەی توركیا دەكەن و راشیدەگەیەنن پێگەی ئەمریكا لە مەترسیدایە.

پێنج سیناتۆری خاوەن پێگەی كۆنگرێسی ئەمریكا، نامەیەكیان بۆ مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان ناردووە و ئاماژە بەوە دەكەن، لەو ماوەیەدا ژمارەیەك راپۆرت بڵاو بوونەتەوە، كە ھێزەكانی توركیا و گروپەكانی ئۆپۆزیسیۆن كە توركیا پاڵپشتیان دەكات، ھێرش دەكەنە سەر كورد و چەكی قەدەخەكراویشیان بەكارھێناوە لە ناوچەی ئارام. ئاماژە بەوەش دەكەن، سه‌رۆك تره‌مپ لەكاتی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌، لە 17ـی ئۆكتۆبەر، رایگه‌یاندبوو ئەگەر توركیا و گروپەكانی سەر بە توركیا ئاگربەست بشكێنن، ئەمریكا بو توندی سزایان بدرێت، ئەی كوا سزادانیان لە كاتێكدا بە بەڵگەوە پێشێلكارییەكانیان سەلمێندراون؟

ئەو پێنج سیناتۆرە داوا لە وەزیری دەرەوە دەكەن، كاردانەوەی بەپەلە بەرانبەر پێشێلكارییەكان نیشان بدات و توركیا سزا بدرێت، ئاماژە بەوەش دەكەن، سەنگ و متمانەمان لە مەترسیدایە.

سیناتۆرەكانیش بریتین لە (لێنزی گراھام، كریس ڤان ھەلین، ریچارد بلومینسال، جین شاھین و مارشال بلاكبیرن).

 





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad