English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی بایرنی ئەڵمانیا بەفەرمی پێشوازی لە شاندێکی لاوانی کوردستان دەکات
2019-11-07 [11:14 AM]

ZNA-هەولێر


لە شاری میونخی پایتەختی ھەرێمی بایرنی ئەڵمانیا شاندێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەلایەن (د. فلۆریان ھیرمان) نوێنەری سەرۆکی حکومەت کە ھاوکات وەزیری دەوڵەتیشە بۆ پەیوەندیەکانی ئەوڕوپا پێشوازی کران .

لەدیدارەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی لاوانی پارتی سی ئێس یۆی ئەڵمانیا رێکخسترابوو ، شاندی لاوانی کوردستان سوپاسی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی و لاوانی بایرنیان کرد بۆ ئەم پێشوازیە فەرمیە.

لاوانی کوردستان باسی دواین ڕەوشی سیاسی و ئابووری عیڕاق بەگشتی و ھەرێمی کوردستانیان بەتایبەتی بۆ دکتۆر فلۆریان کرد و ھیوایان خواست چۆن دۆستایەتی لاوانی ھەردوو ھەرێم لە ئاستێکی باشدایە ، بەھەمان شێوە دۆستایەتیەکان پتەوبکرێن لەلایەن ھەردوو ھەرێم لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووریدا.

سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی بایرن بەگەرمی بەخێرھاتنی شاندی میوانیان کرد و ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ ھەر ھەماھەنگیەک بکرێت لە نێوان ھەردوولادا ، وە ھیوایان خواست پەیوەندیەکان بەردەوام بن لەسەر ئاستی سیاسی لاوانی ھەردوو ھەرێمدا.
شایەنی باسە شاندێکی لاوانی سی ئێس یو لەمانگی ئایار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەڕێز (مەسرور بارزانی) پێشوازی کران.





ئەم هەواڵە 2974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad