English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ باره‌ی ده‌نگۆی رێگریكردن له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌
2019-11-07 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سكرتێری رۆژنامه‌وانی، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كد له‌ ره‌تیكرده‌وه‌، رێگری له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ به‌شداریكردنی له‌ دیداری مێری2019 كرابێت.

ئه‌مه‌ش روونكردنه‌وه‌یه‌كه‌:

لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە سکرتێری ڕۆژنامەنووسی بەڕێز د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:

 بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەر و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ڕێگری لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی ڕۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری . لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووەو هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنەو هیچ پەیوەندی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نیە. هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە ، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر.

دیداری مێری2019، له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و كوردستان24 سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی میدیایی دیداره‌كه‌ بوو. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له‌ دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ بوو، كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا دوێنێ پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو. پێشتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌دا پانێلێكی تایبه‌تی هه‌بوو.





ئەم هەواڵە 5206جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad