English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكێتیی لاوان: هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی كوردستان بەڕێوە دەچێت
2019-11-07 [12:43 PM]

ZNA-هەولێر



یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، هەڵمەتێكی سەرتاسەریی دژ بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە ناونیشانی (ماددەی هۆشبەر چەكی لاوكوژ) ئەنجام دەدات، بەرپرسێكی ئەو ڕێكخراوەش دەڵێ، دەیانەوێت لاوان لە مەترسیی ماددەی هۆشبەر هۆشیار بكەنەوە.
ڕێبوار كەلاری، كارگێڕی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: "ئێمە لە ‌یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، وەك ئەركێكی سەرشانمان بە پێویستی دەزانین لاوانی ئێمە خاوەن تەندروستییەكی باش بن و دوور بكەونەوە لە ماددە هۆشبەرەكان، چونكە زیانی گیانی و ماددیی گەورەیان پێ دەگەیەنێت".
كەلاری گوتیشی: "لەسەر ئاستی كوردستان لە ڕێگەی 25 ناوەندی باڵا و ماڵی لاوان لە ڕێگەی سیمینار و دیبەیت و كۆڕەوە، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ئەنجام دەدەین، كە لە ژێرناونیشانی "ماددەی هۆشبەر چەكێكی لاوكوژە" بەڕێوە دەچێت، بۆیە ئێمە دەمانەوێت لاوەكانمان هۆشیار بكەینەوە لە زیانی گەورەی تەندروستی و مادییەوە".
ناوبراو زیاتر ڕوونی كردەوە: "ئەركی سەرەكیی ئێمەیە وەك یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان لاوانمان لە ماددە هۆشبەر و زیانبەخشەكان هۆشیار بكەینەوە، تەواوی ناوەندە باڵاكانیشمان سەرپشك كردووە لەوەی هەر ناوەندی باڵایەك لە سنووری ناوەندە باڵاكەی و ناوەندە چالاكییەكانییەوە، چالاكی ئەنجام بدەن بۆ هۆشیاركردنەوەی لاوان لە زیانی گەورەی ماددەی هۆشبەر، تەواوی سیمینار و دیبەیتەكانیشمان، مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕان و دكتۆر و مامۆستایانی ئایینی بەڕێوەیان دەبەن".
ئەو بەرپرسەی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەشڵێ: "ئێمە پێمان وایە ماددەی هۆشبەر ئێستا یەكێكە لە هۆكار و خەتەرە بەربڵاوەكان لەسەر ئاییندەی لاوی كورد، بۆیە ئەركی ئێمەیە وەك ڕێكخراوێكی تایبەت بە لاوان، لاوانمان لە مەترسیی ماددەی هۆشبەر هۆشیار بكەینەوە و، ڕێگەنەدەین ببنە قوربانیی ئەو ماددە كوشندەیە".





ئەم هەواڵە 3736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad