ZNA- هەولێر لە شاری میونخی پایتەختی ھەرێمی بایرنی ئەڵمانیا شاندێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەلایەن (د. فلۆریان ھیرمان) نوێنەری سەرۆکی حکومەت کە ھاوکات وەزیری دەوڵەتیشە بۆ پەیوەندیەکانی ئەوڕوپا پێشوازی کران .
لەدیدارەکەدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی لاوانی پارتی سی ئێس یۆی ئەڵمانیا رێکخسترابوو ، شاندی لاوانی کوردستان سوپاسی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی و لاوانی بایرنیان کرد بۆ ئەم پێشوازیە فەرمیە.
لاوانی کوردستان باسی دواین ڕەوشی سیاسی و ئابووری عیڕاق بەگشتی و ھەرێمی کوردستانیان بەتایبەتی بۆ دکتۆر فلۆریان کرد و ھیوایان خواست چۆن دۆستایەتی لاوانی ھەردوو ھەرێم لە ئاستێکی باشدایە ، بەھەمان شێوە دۆستایەتیەکان پتەوبکرێن لەلایەن ھەردوو ھەرێم لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووریدا.
سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی بایرن بەگەرمی بەخێرھاتنی شاندی میوانیان کرد و ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ ھەر ھەماھەنگیەک بکرێت لە نێوان ھەردوولادا ، وە ھیوایان خواست پەیوەندیەکان بەردەوام بن لەسەر ئاستی سیاسی لاوانی ھەردوو ھەرێمدا.
شایەنی باسە شاندێکی لاوانی سی ئێس یو لەمانگی ئایار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەڕێز (مەسرور بارزانی) پێشوازی کران.
ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە |