English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن
2019-11-11 [11:14 AM]

هەولێر ــ ZNA



بیر لەوە مەکەوە خۆراکێک ھەبێ ببێتە ھۆی سووتاندن و تواندنەوەی چەوریی لەش، ئەوەی ھەیە خۆراکێکی ئەوتۆ بخۆی کە وزەی زۆر نەبێ و بە رەگەزە خۆراکییەکان دەوڵەمەند بێ. کەمکردنەوەی کالۆرییەکان لە خواردنی رۆژانەدا تاکە رێگای بڕواپێکراوە بۆ دابەزاندنی کێش لە رێگەی خۆراکەوە. ئەمانە ھەندێک خۆراکن کە ھاوڕێیەکی دڵسۆزن لە گەشتەکەتدا بەرەو دابەزاندنی کێشی زیادەی جەستەت: 

١- ئەڤۆکادۆ: 
بە چەورییە تاکە ناتێرەکان دەوڵەمەندە کە وەک چەوریی تەندروستانە ناسراون. چەوری بە بڕی کەم پێویستە لە ژەمەکاندا ھەبێ، چونکە ھەستی تێری دەبەخشێ و وادەکات لەنێوان ژەمەکاندا ھەڵپە نەکەی بۆ خواردنی زیادە. لەنێو چەورییەکانیشدا دەبێ زیاتر پەنا بۆ چەورییە ناتێرەکان ببرێ. 

٢- چای سەوز: 
ئەگەر بەبێ شەکر بخورێ، ئەوە وزەیەکی ئێجگار کەمی تێدایە و پڕیشە لە دژە ئۆکسێن، ئاو بە جەستە دەبەخشێ، واتە بە وزەیەکی ئێجگار کەم، بڕێکی باش ماددەی دژەئۆکسێنت پێدەبەخشێ. بەڵام بە شەکرەوە بیخۆی بڕێکی زۆر وزە دەدات 

٣- گۆشتی کەم چەوری: 
پڕۆتینی کواڵیتی بەرز دەبەخشێتە جەستە، بێئەوەی کالۆرییەکی زۆر بدات. بزانە کە گرامێکی پڕۆتین تەنیا چوار کالۆری دەدات، بەڵام گرامێک چەوری ٩ کالۆری وزە دەدات، ئەوە جگە لەوەی چەوریی ئاژەڵ چەورییەکی تێرە و وەکوو چەورییە ناتێرەکان بەسوود نییە بۆ جەستە. 

٤- ھێلکە: سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینی کواڵیتی بەرزە، بەڵام بە کوڵاوی بیخۆ نەک ھێلکەوڕۆن، چونکە ھێلکەوڕۆن وزەیەکی زۆر دەدات. 

٥- بیبەری سووری تیژ: 
پرۆسەی زیندەپاڵ تاو دەدات، واتە ھانی جەستە دەدات ئەو وزەیەی ھەیەتی بۆ چالاکییەکانی جەستە بەکاری بھێنێ، نەوەک بەشێوەی چەوری ھەڵیگرێ. 

٦- سەوزە گەڵاپانەکان: 
وەکوو کەلەرم و سڵق و سپێناخ و کاھوو، ئەمانە وزەیەکی ئێجگار کەم دەدەن و پڕیشن لە دژەئۆکسێن و رەگەزی خۆراکیی گرنگ بۆ جەستە. 

٧- پەتاتەی شیرین: 
بە ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندە کە وادەکات ھەست بە تێری بکەی بۆ ماوەیەکی درێژ و پەنا نەبەیتە بەر سووکەژەمی ناتەندروست. بەڵام دەبێ پەتاتەی کوڵاو بخۆی، نەوەک بیکەیتە رۆن، چونکە رۆنەکە کالۆری زۆر دەکات. بەگشتی پەتاتە نابێ زۆر بخورێت، چونکە زێدەڕۆیی لە خواردنیدا وزەی کەڵەکەبوو زۆر دەکات کە ئەگەری زۆرە بەشێوەی چەوری لە جەستەدا کۆببێتەوە، واتە پەتاتە بخۆ، بەڵام بە بڕی کەم. 





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad