English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی حكومەتی پارە بۆ ژمارەیەك پرۆژەی وەستاو خەرج دەكات
2019-11-11 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی پیشاندا بە سەرفكردنی پارەیی پێویست لەسەر جێبەجێکردنی ئەم بڕگانەی خوارەوە تایبەت بە ئەم پرۆژانە:

 

١- خەرجکردنی پێشینەکان بۆ پرۆژەی رێگەی هەولێر - گۆپاڵ بەشێوەی وەجەبات.

 

٢- خەرجکردنی پێشینەی پرۆژەی رێگەی  کەلار - دەربەندیخان بەشێوەی وەجەبات.

 

٣- خەرجکردنی 15 ملیار دینار بۆ بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان کە بەپێی لە پێشینەیی بۆ ئەو پرۆژانەی لەلایەن پارێزگا و یەکە ئیدارییەکانەوە دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان بە مەبەستی رەزامەندیدان لەسەریان بەپێی ئەم رێژانەی خوارەوە:

 

- پارێزگای هەولێر: پێنج ملیار و 100 ملیۆن دینار

 

- پارێزگای سلێمانی: سێ ملیار و 900 ملیۆن دینار

 

- پارێزگای دهۆک: سێ ملیار و 400 ملیۆن دینار

 

- پارێزگای هەڵەبجە: 450 ملیۆن دینار

 

- ئیدارەی راپەڕین: ملیارێک و 170 ملیۆن دینار

 

- ئیدارەی گەرمیان: 900 ملیۆن دینار

 

بەپێی ئەو نووسراوە زۆرترین پارە بۆ پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی (هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان)ن.

 

٤- جێبەجێکردنی 12 پرۆژەی بەنداو کە بڕی بودجەی پێویست بۆیان 33 ملیار و 320 ملیۆن و 530 هەزار دینارە و خەرجکردنی بەشێوەی وەجەبات و بەپێی نەختینە دەبێت. جێبەجێکردنی ئەو 12 بەنداوە بەپێی نووسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە کە بە ژمارە 19 لە 21-10-2019 ئاراستەی دیوانی سەرۆکایەتی کرابوو.

 

٥- تەواوکردنی کارە خزمەتگوزارییەکانی 17 پرۆژەی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەبڕی چوار ملیار و 785 ملیۆن دینار بەشێوەی وەجەبات.

 

٦- جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی تەندروستی بەمشێوەیە:

 

- پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە بەردەڕەش بە بڕی ملیارێک و 574 ملیۆن دینار.

 

- پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخان بە بڕی 507 ملیۆن و 734 هەزار دینار.

 

٧- دروستکردنی شەقامێک بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێشمەرگە لە هەولێر بە بڕی ملیارێک و 330 ملیۆن دینار کە خەرجکردنی بەشێوەی وەجەبات دەبێت.

 

٨- دانانی بۆڕی جۆری ئارامکۆ لە شوێنە جیاجیاکان بە بڕی 673 ملیۆن دینار.

 

٩- تەرخانکردنی بڕی 18 ملیار دینار بەشێوەی وەجەبات بۆ تەواوکردنی توونێلی سەلاحەدین کە بریتییە لە تەواوکردنی توونێلەکە، لابردنی خاشاک، گەیاندنی کارەبا، گەیاندنی توونێلەکە بەڕێگەی کۆڕێ.

 

١٠- خەرجکردنی بڕی 17 ملیار و 80 ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی رێگەی خێرای باشماخ - پێنجوێن لەگەڵ دوو یەکتربڕ بەشێوەی وەجەبات.

 

١١- جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی وەرزش و سەنتەری لاوان بەبڕی ملیارێک و 709 ملیۆن دینار بەمشێوەیە:

 

- پرۆژەی هۆڵی داخراوی وەرزشی قڕگە بەبڕی 900 ملیۆن دینار

 

- پرۆژەی ناوەندی وەرزش و لاوان لە شارۆچکەی خەلیفان بەبڕی 829 ملیۆن دینار.

 

١٢- خەرجکردنی پێشینەکانی قوتابخانەکانی سابیس کە ژمارەیان حەوت قوتابخانەیە بەپێی هەبوونی نەختینە و بەشێوەی وەجەبات.

 

١٣- خەرجکردنی بڕەپارەی پێویست بۆ پرۆژەی تەواوکردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بەشێوەی وەجەبات و بەپێی هەبوونی نەختینە.

 

١٤- وەزارەتی دارایی و ئابووری بوودجەیەکی مانگانە دابین بکات بەمەبەستی تەواوکردنی هەموو ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتییانەی لەلایەن وەزارەتەکانەوە و بەپێی کاری لەپێشینە داوای جێبەجێکردنیان دەکرێت و لەچوارچێوەی ئم بودجەیە خەمڵاندنی ئەو پرۆژانە دەکرێت کە گرنگن و کارکردن تێیاند بەردەوامە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad