English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھێزێكی چەكداری نیشتمانییە
2019-11-12 [09:28 AM]

Z.N.A


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھێزێكی سەربازیی نیشتمانییە و نابێ پێشمەرگە خۆی قبوڵی بكات حزبی بێت".

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ گوتارێكدا له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 26ی پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی كوردستان له‌ كۆلێژی سه‌ربازی له‌ زاخۆ دووپاتیكرده‌وه‌، خولی پێگه‌یاندن پێویستییه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌فسه‌ران و گه‌شه‌پێدان به‌ توانا مرۆییه‌كان بنه‌مای پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه‌.

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: "ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھێزێكی سەربازیی نیشتمانییە، كە نابێت بۆ مەرامی حزبەكان بەكاربھێندرێت".

نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێشمەرگە لە جیھان بە سیمبولی ئیرادە ناسراوە و ھەرێمی كوردستان شانازی بە پێشمەرگەوە دەكات و نابێت پێشمەرگە خۆی قبووڵی بكات كە ھێزی حزبی بێت".

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا سەرۆكی ھەرێم گوتی: "شەڕی داعش بۆ پێشمەرگە ئەزموونێكی نوێ بوو، دەبێ وانە لە رابردوو وەرگرین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "زانستی سه‌ربازیی وه‌ك هه‌ر زانستێكی دیكه‌ خاوه‌ن پاشخان و بنه‌مای زانستی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی و هاوشانی پێشكه‌وتنه‌ خێراكانی ته‌كنۆلۆژیا و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی، به‌ به‌رده‌وامی له‌ پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌دایه"‌.

سەرۆكی ھەرێمی كوردسیان راشیگەیاند: "به‌رده‌وامیدان به‌ پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران گرنگییه‌كی حه‌تمییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی، جه‌نگاوه‌ری خاوه‌ن بیرو باوه‌ڕ و به‌رگریكاری خاوه‌ن ئیراده‌ له‌ ماف و به‌ها نیشتیمانییه‌كان و مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنێت".

نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێشمه‌رگه‌ و سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێزی و‌رەبه‌رز و ئاشتیخواز و ژیاندۆستن. پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ سیمبوڵی ئیراده‌ و به‌رگریكار له‌ شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی ناسراوه‌، خاوه‌ن پاشخانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بیروباوه‌ڕی به‌ها مرۆییه‌كان





ئەم هەواڵە 1897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad