English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی ریسایكلین داده‌خرێت‎
2019-11-12 [09:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قامقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی زیانبه‌خش له‌ناو كارگه‌كه‌یدا، و پابه‌ندنه‌بوونی به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی ریسایكلین داده‌خات تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان جێبه‌‌جێ ده‌كات.

تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و پیسكردنی ژینگه‌، لیژنه‌كان كارگه‌ی فرات له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خات.

وتی؛ كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی خۆڵ و هه‌بوونی خاشاكی زۆر له‌به‌رده‌م كارگه‌ و سه‌رشه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ی فراته‌ و چه‌ندجارێك ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌لابردنی ئه‌وخۆڵ خاشاكه‌ به‌ڵام پابه‌ندنه‌بووه‌.

وتیشی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن له‌كاتی مۆڵه‌ت پێدان به‌كارگه‌كان، رواندنی دره‌خت و چاندنی رێژه‌یه‌ك سه‌وزایی ده‌كرێت به‌مه‌رج به‌سه‌ریه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندبێت پێوه‌ی، به‌ڵام كارگه‌ی فرات سه‌رپێچی كردووه‌.

هه‌روه‌ها؛ نه‌بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی كارگه‌كه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كان بۆیه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و دواتر سزای دارایی دراوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن.

تابان محه‌مه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی فرات بۆ تواندنه‌وه‌ی پلاستیك داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات.

لیژنه‌ی لیژنگه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و كارگه‌ و شوێنكارانه‌ ده‌كات به‌دوكه‌ڵ و ده‌نگی به‌رز ژاوه‌ژاو و به‌پاشه‌ڕۆكانی مه‌ترسی پیسبوونی ژینگه‌ی دروستبكات، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی سه‌ره‌تا شوێنه‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه به‌پابه‌ندبوونی، له‌كاتی دوباره‌ كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی  سزای دارایی شوێنه‌كه‌ ده‌دات، به‌رده‌وام بوونیشی له‌سه‌ر سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.‌‌





ئەم هەواڵە 2131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad