English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌ی‌ بۆمبی غاز بۆ عێراق، شاندێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی ئۆكرانیا و سربیا ده‌كه‌ن
2019-11-12 [10:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی عێراقی رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی داهاتوو شاندێكی نێوده‌ڵه‌تی سه‌ردانی وڵاتی ئۆكرانیا و سربیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌نارده‌ی بۆمبی گاز بۆ عێراق بكه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ دیبلۆماسیه‌ عێراقییه‌ به‌ رۆژنامه‌ی عوكازی راگه‌یاندوه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد كه‌وا قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق به‌ بۆمبی گازی فرمێسكڕژێن كوژراون كه‌ له‌ سربیا و ئۆكرانیا هاورده‌كراون، وتیشی، ئه‌و ماده‌ كیمیاوییه‌ی بۆ ئه‌م بۆمبانه‌ به‌كار هاتووه‌، كوشنده‌یه‌ و ته‌نها به‌ هه‌ڵمژینی زه‌بر به‌ ده‌ماره‌كانی مێشك ده‌وه‌شێنێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌ بۆمبه‌كان و ورده‌كاری پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی بۆ عێراق، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شاندێكی تایبه‌ت بۆ سربیا و ئۆككرانیا ده‌نێرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌رپرسی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق جنین بلاسخارت باسی له‌وه‌ كرد، رێكخراوه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ گازیانه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 4558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad