Z.N.A
له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تریی هه‌ولێر و له‌نزیك شوقه‌كانی كامه‌رانی، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆ و تاكسییه‌ك تووشی ڕووداوێكی پێكدادان بوون.
له‌مباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر له په‌یجی تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/11/2019، به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه له سایدی خۆی ده‌رچوو و خۆی به ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی هاتوچۆدا كێشا.
ده‌شڵێت: "ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، تاكسییه‌كه‌ش به خه‌تابار دانرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕێڕه‌وی خۆی لایدابوو".
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: "بەپێی زانیارییه‌كان، هۆکاری تیژڕۆیی تاکسییەکە بۆ تاقیکردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوو، کە تازە چاكی کردبووه‌وە".
ئەم هەواڵە 2245جار خوێندراوەتەوە |