English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆ پێشنیارێك ده‌داته‌ پارێزگاری هه‌ولێر
2019-11-12 [11:35 AM]

Z.N.A


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشنیارێكی له‌باره‌ی بارهه‌ڵگره‌كان داوه‌ته‌ فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/11/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا پێشنیارێك ئاراسته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر كراوه‌، كه‌ بارهه‌ڵگره‌كان كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی داخیڵی ناو شار ببن.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م فازڵ حاجی نووسیویه‌تی: "پێشنیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر درایه‌ پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ناوشار تا كاتژمێر 9ی به‌یانی كه‌ ئێستا له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی داخیڵی ناو شار ده‌بن، كه‌ هیوادارین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی بۆ ناو شار و دواخستنیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمیر، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌بالغیی ناو شار، هه‌موان ده‌زانین له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی تا نزیك 9ی به‌یانی فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن كاره‌كان بۆ سه‌ر كار ده‌چن".





ئەم هەواڵە 3538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad