ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی، لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق کۆ بووەوە. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووەوە و ئێستا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەدایە. ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی شاندێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غدا له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زاییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق كه هه‌تا ئێستا به سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی. سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و سەرەتا لەگەڵ هەر یەکە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمە حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کۆ بووەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad