English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆیان ناچێتە سەر
2019-11-13 [08:40 AM]

نووسینی: ڕێکەوت شێخانی


 

رژانە سەر شەقام و گلبوونەوەی سەدرییەکان، بۆ دەستلەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و حەوت وەزیری کوتلەکەیتی، ئەو کارەشیان زۆر بە سانای وەرگرتییەو وادەزانن ئەوەی دەیانەوێت دەبێت بۆیان بچێتە سەر. 

گریمان سەرۆک وەزیران و حەوت وەزیرەکە، دەستیان لەکار کێشایەوە، بەدیوێکیتر بڵێم، ناچارکران دەستلەکار بکێشنەوە، بەو شێوەیە دەبێت حکومەتیش هەڵدەوەشێتەوە، نەوەک ئەوەی ئەوان مەبەستییان دەبێت ئەوان دوربخرێنەوە.

گریمان حکومەتیان هەڵوەشاندەوە، دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت، لەوبارو دۆخەی ئێستای ناوچەکەو عێراقدا، زۆر ئەستەمە ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت، لەو حاڵەتەدا دەبێت، حکومەتێکی کاتی دادەمەزرێت، روون نییە کە کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران، لەچ حزبێک و فراکسیۆنێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت، بۆ وەزیرەکان بەهەمان شێوە دەبێت.

گرێی ئەو گریمانانە ئەمەریکە، کە ڕاستەوخۆو ناراستەوخۆ، پشتگیری و پاڵپشتی عادل عەبدولمەهدی دەکات، دەیەوێت هێشتان هەر ئەو لەسەر حکوم بمێنتەوە، بۆ ئەو قۆناغەی ئێستای عێراق، چوونکە زۆر زەروورە بۆ بەرژەوەندییەکانی لە ئەوانی پێشخۆی باشترە، سەدرییەکان زه‌حمه‌ته‌ بتوانن له‌ رێگه‌ی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، ناچاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی بیه‌وێت، هێشتا هێزێكی دیكه‌ هه‌یه‌ داوای مانه‌وه‌ی ده‌كات.

لەبیرمە عادل عەبدولمەهدی رازیبوو بەوەی، ئەنجومەنی نوێنەران لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن، بەو مەرجەی شاشەیەک لە نێو گلبوونەوەی خۆپێشاندەران هەبێت، هەموو شتێک بە شەفافی بخاتە بەردەستییان، بەڵام خودی سەردو قەیس خەزەل عەلی و مالیکی و عەبادی بەوەی رازینەبوون، لەبەر ئەوەی کەیسە گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەبوو ئەو دۆخەی عێراقیشیان بەسەردا دەشکایەوە. 

تێروانینم بریتینییە لەوەی بڵێم، عادل عه‌بدولمه‌هدی فریشتەیەو بۆ کورد باشە، له‌ هه‌ندێ رووه‌وه‌ هه‌مان سیاسه‌تی پێشخۆی به‌رانبه‌ر به‌ کورد جێبەجێی کردییە، چاوپۆشی له‌ زۆر كاری خراپیش ده‌كات بەرامبەر بەکورد، به‌ دیاریكراوی ره‌وشی كه‌ركووك و پرسی به‌ عه‌ره‌بكردنی ناوچه‌كه‌، كه‌ لێی بێده‌نگه‌و نەدەبوو لێی بێدەنگبێت، سەبارەت بەوەش سەرکردایەتی کوردیش ڕەخنەی جدی ئاراستە کردییە ...





ئەم هەواڵە 1111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad